دەستپێکردنی خولی تایبەتی فێربوونی دەف لە پێنجوێن

هونه‌ر

١٧ ئاب ٢٠٢٥
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

 
پێنجوێن - ١٧ ئابی ٢٠٢٥
ئەمڕۆ لە چوارچێوەی کاروچالاکییە هونەرییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، خولێکی تایبەتی فێربوونی دەف دەستی پێکرد کە وەک دەرفەتێکی بێ بەرانبەر بۆ خەڵکی شارەکەمان.
خولە کە ماوەی یەکمانگ دەخایەنێت، بە شێوەیەکی تایبەت دیزاین کراوە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت ئەم کارامەییە فێربن.
خولەکە لەسەر دوو بەش دابەش کراوە:
بەشی خانمان:
• کاتژمێر: ٩:٠٠ - ١٠:٣٠ی بەیانی
• لەژێر ڕاهێنانی: تابان عوسمان
بەشی پیاوان:
• کاتژمێر: ١:٣٠ - ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ
• لەژێر ڕاهێنانی: هاوکار عمر
پڕۆگرامی خولەکە
خولەکە هەفتانە دووڕۆژ (یەکشەممە و چوارشەممە) بەڕێوە دەچێت و بۆ ماوەی یەکمانگ بەردەوام دەبێت.
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون وەک یەکێک لە گرنگترین هەنگاوەکان ئەم چالاکییانە دەبینێت کە زیندووکردنەوەی هونەرە کلاسیکییەکان و گەیاندنیانە بە نەوەی نوێ.
 

هاوبەشەکان