(کۆتایی هاتنی خولی هونەری نووسینی کوردی لە پێنجوێن)

خولى گشتیى بۆ پێكهاته‌ جیاوازه‌كانى كۆمه‌ڵ

2025-07-31
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن

پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەمڕۆ 31-7-2025 خولی تایبەتی "هونەری ڕێنووسی کوردی و درووستنووسی" بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهێنا.
خولەکە کە لەلایەن د. بەهمەن تاهیر نەریمانەوە بەڕێوەبرا، لە ماوەی دووڕۆژدا لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوەچوو.
لە کۆتایی خولدا، هەموو بەشداربووان بڕوانامەی بەشداریان بەدەست هێنا.
د. بەهمەن تاهیر نەریمان، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا لە زمانی کوردی، ڕایگەیاند کە ئەم خولە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پەرەپێدانی توانای نووسین لە نێو بەشداربووان.
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەردەوامە لە پێشکەشکردنی خولی تایبەت بۆ گەشەسەندنی لێهاتووییەکانی هاوڵاتییان.
 

هاوبەشەکان