
خولی ناسینی کەسێتی
پهروهرده
2025-07-19
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
لە ڕووداوێکی پەروەردەیی گرنگ و درێژەی چالاکیەکانیدا ، ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ١٨/٠٧/٢٠٢٥ پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولی "ناسینی کەسێتی"دەستی پێکرد.
ئەم خولەبێ بەرامبەرە و لەلایەن مامۆستا ئاراس کەریم پێنجوێنی ،
ڕاهێنەری
(GATQ)
و ئەندامی ئەکادیمی بۆ ڕاهێنان
،
بەرپرسیاریەتی وانەکانی ئەم خولەی گرتووتە ئەستۆ.
خولەکە بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ (٩ کاتژمێر) بەردەوام دەبێت و پاش نیوەڕوان لە کاتژمێر ٢ تا ٥ ئێوارە ئەنجام دەدرێت. خولەکە تا ڕۆژی دووشەممە ٢١/٠٧/٢٠٢٥ بەردەوام دەبێت.
خولەکە گشتگیرە بۆ بەشداربوونی مامۆستایان، فەرمانبەران، خوێندکاران، قوتابیان و چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە ،