پێنجوێن شاری فێربوون بانگهێشتی شەشەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی یونسکۆ دەکرێت.

چالاکیی گشتیی

2024-12-02
|
شانشینی سعودیە

وەفدێکی باڵای پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە سەرۆکایەتیی پارێزگاری سلێمانی د.هەڤاڵ ئەبوبکر ، لە ژێر چاودێریی بەڕێز خادمی دوو حەرەمە پیرۆزەکە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود پاشای سعودیەدا، بانگهێشتی شەشەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی یونسکۆ بۆ شارەکانی فێربوون ICLC6 لە شاری جوبەیلی شانشینی سعودیە دەکرێت، بەو ئومێدەی ئەو هەوڵە شایستەیەی لە شاری پێنجوێن لەلایەن دەستەبژێرێکی خۆبەخشی زاناو زەنگین و زرنگ و خەڵکە جوامێرو هۆشیارو دڵسۆزەکەیەوە دەستیپێکراوە، بگاتە ئەنجام و ئامانج و، پێنجوێن وەک شاری فێربوون، لە ئاستی نێودەوڵەتیدا؛ تۆمار بکرێت. جێی باسە لەئێستادا ئەو وەفدە بەڕێزە لە ئێستادا لەشاری جوبەیلی شانشینی سعودیەن بەمەبەستی بەشداریکردن لەو کۆنفڕانسە جیهانییەدا.

هاوبەشەکان