خولی پەرەپێدانی کەرتی پەروەردە

په‌روه‌رده‌

2023-08-15
|
خولی تایبەت بە سەرپەرشتیاران (موشریف)ی پەروەردەیی شارۆچکەی پێنجوێن.

لە درێژەی خول و سیمینارەکانی پڕۆگرامی(پێنجوێن شاری فێربوون ) بەرواری ١٥/٨/٢٠٢٣ خولێکی یەک ڕۆژە ڕێکخرا بۆ سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی،کە لە لایەن هەریەک لە بەڕێزان (د.عبدالفتاح هەورامی و د. محێدین محمد خانی)ەوە وترایەوە، بەمەبەستی ڕونکردنەوەی پڕۆگرامەکەمان و هاوکات داواکردنی هاوکاری هەماهەنگی لە سەرپەرشتیارە بەڕێزەکان، بە ئامانجی دروستکردنی هەماهەنگی و پەیوەندی لە نێوان ئامانجی پڕۆگرامەکەمان و ئامانجی سەرپەرشتیارانی پەروەردەی و دروستکردنی پردێکی پێکەوەبەستنی نێوان سەرپەرشتیار و مامۆستا و خوێندکار لە چوارچێوەی سیستمی پەروەردەیی سەردەم و پێشخستنی سەرجەم لایەنە گرنگەکانی پەروەردە و فێرکردن..

هاوبەشەکان