بەڕێوەبەری پڕۆگرام (د.عبدالفتاح هەورامی) لەگەڵ کارمەندانی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن کۆدەبێتەوە..

چالاکیی گشتیی

2023-08-04
|
بەڕێوەبەری پڕۆگرام (د.عبدالفتاح هەورامی) لەگەڵ کارمەندانی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن کۆدەبێتەوە..

وەک ڕوون و ئاشکرایە کتێبخانە وەک پایەیەکی سەرەکی گرنگی کۆمەڵگا دادەنرێت لە بوارەکانی پەروەردە و فێرکردن، بەوهۆیەوە ئێمە لە پڕۆگرام (پێنجوێن شاری فێربوون) بە پێویستمان زانی وەک سەرجەم چین و توێژە گرنگەکانی شارۆچکەی پێنجوێن بەڕێوەبەر و کارمەندانی دڵسۆزی کتێبخانەی پێنجوێن بەشداری پێبکەین لەم پڕۆژە گرنگ و پڕبایەخەدا، بەسوپاسەوە سەرجەم کارمەندان ڕەزامەنی هاوکاری و پشگیری پڕۆژەکەیان ڕاگەیاند، ئێمەش وەک ستافی پڕۆژەی (پێنجوێن شاری فێربوون) سوپاس و دەستۆشی ئاڕاستەی هەڵوێستی ئەم کارمەندە دڵسۆزانە دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

هاوبەشەکان