بە کات و تێچویەکی کەم خۆمان لە گەورەترین دوژمن دەپارێزین ..

ته‌ندروستى

2024-08-11
|
پێنجوێن - ناحییەی ناڵپارێز

هۆشیاریەکی تەندروستی گرنگ.. لە چواچێوەی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەرواری ١١-٨-٢٠٢٤ لە لایەن بەشی تەندروستی پڕۆگرامەوە سیمینارێک سازکرا بە ناونیشانی (شێرپەنجەی مەمک) تایبەیت بە خانمان لە ناحیەی ناڵپارێز، لەم سیمینارەدا زانیاری تەواو خرایەڕوو بۆ خۆ پاراستن و دەرکەوتنی نیشانەکانی (شێرپەنجەی مەمک). لە کۆتایی سیمینارەکەشدا نامیلکەی خۆ پاراستن بەخشرا بە بەشداربووان. پێشکەشکردنی سیمینارەکە لە لایەن بەڕێزان:. سارا باقی محمود سۆزیار خالید ساڵح بەهیوای تەندروستی باش و سەلامەتی بۆ هەموولایەک. سوپاسی بێ پایان بۆ بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی ناڵپارێز و سەرجەم ئەم کەسایەتی و لایەنانەی هاوکاری پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونن.

هاوبەشەکان