الرئيسية
الإعلانات
القطاعات
الكل
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
نشاط
الكل
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
المشارع
معلومات عنا
عن البرنامج
عن بنجوين
المعرض
اتصل
النظام
داكن
فاتح
Ku
English
کوردی
العربية
الرئيسية
القطاعات
الإعلانات
نشاط
المشارع
عن البرنامج
عن بنجوين
المعرض
اتصل
الأنشطة
الرئيسية / الأنشطة
چالاکی
پێنجوێن شاری فێربوون
الكل
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
٢٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
خولی فێربوونی دروومانی خانمان دەستی پێکرد
ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی خولی فێربوونی دروومانی خانمان دەستیپێکرد کا ماوەی خولەکە دوو هەفتەیە،لە دوو کاتی جیاوازدا. خولەکە لە لایەن مامۆستایان ١-ئاشنا سابیر ٢-شنیار عەلی حمە ساڵح ٣-كارین فتاح مصطفي دەوترێتەوە و لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداری کردن دەبەخشرێتە فێرخوازان.
اقرأ المزيد
٢١ ئەیلوول ٢٠٢٥
کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
دەستپێکردنی خولی فێربوونی هونەری چنینی مەکرەمە لە پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون"
پێنجوێن - ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ئەمڕۆ یەکشەممە لە پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون" خولێکی تایبەتی بۆ فێربوونی هونەری چنینی مەکرەمە دەست پێدەکات. خولەکە بەسەرپەرشتی خاتوو کارین فەتاح وەک ڕاهێنەری سەرەکی، بەیانی ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی لە هۆڵی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون کە لە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی شتی پێنجوێن، دەستیپێکرد. ئەم خولە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، وانەکان ڕۆژانە لە یەکشەممە تا پێنجشەممە لە کاتژمێر ٩:٠٠ تا ١٠:٣٠ی پێشنیوەڕۆ پێشکەش دەکرێن. بەڕێوەبەرانی پڕۆگرامەکە ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەم خولە هەلێکی زێڕینە بۆ هەموو ئەوانەی دەیانەوێت فێری هونەری چنینی مەکرەمە بن و بە شێوازێکی جوان و سەرنجڕاکێش دەستڕەنگینی خۆیان بەرهەم بهێنن.
اقرأ المزيد
٢٨ ئاب ٢٠٢٥
هۆڵی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن
خولی تەکنەلۆژی ئاردوینۆ بۆ پڕۆژەی ئەلکترۆنی کۆتایی هات
ئەمڕۆ ٢٨-٨-٢٠٢٥ خولی تەکنەلۆژی ئاردوینۆ بۆ پڕۆژەی ئەلکترۆنی کۆتایی هات.خولەکە لە هۆڵێ پێنجوێن شاری فێربوون کە چوار ڕۆژەی خایاند کە لەلایەن ڕاهێنەر ئالان قەرەداغیەوە پێشکەش کرا.
اقرأ المزيد
١٦ حوزەیران ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
خولێکی دیکەی درومانی تایبەت بەخانمان دەستی پێکرد..
ئەمڕۆ ١٦-٦-٢٠٢٥ خولی درومانی تایبەت بەخانمان بە بەشداری زیاتر لە ١٣٠ خانمی پێنجوێن و لەچوار هۆڵ و بەدوو شیفت و لەلایەن چوار ڕاهێنەری شارەزاوە لەپێنجوێن شاری فێربوون دەستی پێکرد، ئەم خولە بۆ ئاستی سەرەتا و ناوەندە و خولەکە ماوەی ١٥ ڕۆژ دەخایەنێ
اقرأ المزيد
١٥ کانوونی یەکەم ٢٠٢٤
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
کردنەوەی خولێکی نوێی درومانی تایبەت بە خانمان لە پێنجوێن
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولێکی نوێی درومانی تایبەت بە خانمان کردەوە، کە ماوەی ١٥ ڕۆژ دەخایەنێت. لە کۆتایی خولەکەدا، بڕوانامەی بەشداری دەدرێت بە هەموو ئەو خانمانەی بەشدارن. ئەم خولە بەشێکە لە هەوڵەکانی بەردەوامی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بۆ پەرەپێدانی تواناکانی خانمان لە ناوچەکەدا و دابینکردنی دەرفەتی فێربوون بۆیان. بەپێی سەرچاوەکان، خولەکە چەندین لایەنی گرنگی درومان دەگرێتەوە، کە یارمەتی بەشداربووان دەدات بۆ پەرەپێدانی کارامەییەکانیان و لە داهاتوودا دەتوانن سودی لێوەربگرن. پێشتریش چەندین خولی هاوشێوە لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە ئەنجام دراون، کە بووەتە هۆی سەرکەوتنی ژمارەیەکی بەرچاو لە خانمانی ناوچەکە لە بواری درومان.
اقرأ المزيد
٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٤
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
خولێکی تایبەت بەخانمان بە کۆتاهات..
لە درێژەی کار و چالاکیەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٥-١١-٢٠٢٤کۆتایی بە خولێکی تایبەت بە (چنینی شلیلە و پەنج نیدڵ) هات کە ماوەی ٢٠ ڕۆژ خایاند، لە کۆتایی خولەکدا بڕوانامەی بەشداری بەخشرایە فێرخوازان و هاوکات سوپاس و پێزانین پێشکەش بە مامۆستایانی خۆبەخشی خولەکە کرا، زۆر سوپاس بۆ هەریەک لە بەڕێزان (شەونم محمد احمد ، شێنی صلاح محمد) کەلەماوەی خولەکەدا وەک ڕاهێنەڕێکی خۆبەخش چەند خاتونێکی پێنجوێنیان بەهرەوەرکرد لە زانیارییەکانیان.
اقرأ المزيد
٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٤
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
خولێکی چنین تایبەت بە خانمان
دەستپێکی خولی فێربوونی سەرەتایی تایبەت بە (چنین بەشێوازی ئەتەمین "پەنج نیدڵ" و چنینی شلیلە)
اقرأ المزيد
الشركاء