چالاکییەکان

سەرەکی / چالاکییەکان

چالاکی

پێنجوێن شاری فێربوون

٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم

پێنجوێن بەرەو ناسنامەیەکی جیهانی: هەنگاوێکی نوێ لە ڕێگای فێربوونی بەردەوام..

ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، بە ئامادەبوونی بەڕێزان بۆردی سەرپەرشتی پێنجوێن شاری فێربوون، پێشوازیکرد لە وەفدی فەرمیی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عیراقی فیدراڵ. لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر هەوڵەکان بۆ تۆمارکردنی پێنجوێن وەک یەکێک لە شارەکانی پرۆگرامی فێربوون بە درێژایی تەمەنی ڕیکخراوی یونسکۆ کرا. وەفدی میوان پشتیوانیی و پێزانینی خۆیان بۆ پارێزگای سلێمانی و قائمقامیەتی قەزای پێنجوێن و بۆردی پێنجوێن شاری فێربوون و خەڵکی جوامێری پێنجوێن دەربڕی. لەم بۆنە گرنگەدا، سوپاسی تایبەتمان بۆ بەڕێز د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و وەفدی بەڕێز وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عیراقی فیدراڵ دەربڕین، بۆ ئەو پشتیوانییە بێوچانەیان لەم پرۆژە نیشتمانییەدا. هیوادارین ئەم هەنگاوە میراتیەکی گەشاوە بۆ نەوەکانی داهاتوو بێت و پێنجوێن بە شارێکی نموونە لە بواری فێربوون و گەشەپێدانی مرۆیی بەردەوامبێت. سەرکەوتن بۆ هەموو لایەنێک کە لەم کارەگرنگ و شارستانییەدا بەشداربوون.
١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم

سیمینارێکی پەروەردەیی لە پێنجوێن ئەنجامدرا.

پێنجوێن - پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، سیمینارێکی تایبەتی لەژێر ناونیشانی "سێگۆشەی پەروەردە: خوێندکار و مامۆستا و خێزان" بەڕێوەبرد. ئەم چالاکییە پەروەردەییە کە لە کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆدا لە هۆڵی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن ئەنجامدرا، بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندی نێوان سێ پایەیی سەرەکیی پرۆسەی پەروەردە - خوێندکاران، مامۆستایان و خێزانەکان - ڕێکخرابوو. بەڕێز دکتۆر محەمەد خانی وەک بێژەری سەرەکیی، بابەتە پەروەردەییەکانی شیکردەوە و ڕێنماییە بەسوودەکانی پێشکەش کرد بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی پەروەردەیی باشتر. ئامادەبوانی سیمینارەکە توانیان تێگەیشتنی قووڵتر بەدەست بهێنن لەسەر ڕۆڵی هەر یەک لەم سێ لایەنە لە سەرکەوتنی پرۆسەی خوێندن و فێربوون. ئەم بەرنامەیە بەشێکە لە چالاکییە بەردەوامەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەروەردە لەم شارەدا.
٢٤ ئاب ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

خولی "شکۆمەندی و متمانە بەخۆبوون" لە پێنجوێن بەسەرکەوتوویی دەستی پێکرد.

ئەمڕۆ بە بەشداری چڕی هاونیشتمانیان ، خولی تایبەتی دووڕۆژەی "شکۆمەندی و متمانە بەخۆبوون" لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن دەستی پێکرد. پێشکەشکار: دکتۆر محیالدین محمدخانی - ئەندامی بۆردی باڵای پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەروار: ٢٤-٢٥ی ئابی ٢٠٢٥ کاتەکان: بەیانی: ٨:٣٠ - ١١:٠٠ پاشنیوەڕۆ: ٢:٠٠ - ٤:٣٠ شوێن:کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم ئامانجەکانی خولەکە: ئەم خولە تایبەتە بە ڕاهێنانی پراکتیکی کاریگەر بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت: باشتر خۆیان بناسن متمانەیان بەخۆیان بەهێزتر بکەن تواناکانی شکۆمەندی کەسایەتییان گەشە پێبدەن تایبەتمەندی: خولەکە بە تەواوی بێبەرامبەرە و لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون پاڵپشتی دەکرێت. پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون وەک دامەزراوەیەکی پاڵپشتیکەر، بەردەوامە لە پێشکەشکردنی دەرفەتەکانی فێربوون و گەشەپێدانی توانا و لێهاتوویەکان بۆ هاونیشتمانیانی ناوچەکە.
٢٩ حوزەیران ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

تەواوبوونی خولی فێرکاریی بنەماکانی داتابەیس.

پێنجوێن - ئەمڕۆ ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، خولێکی تاییبەت بە فێربوونی بنەماکانی داتابەیس کە بە ماوەی ٥ ڕۆژ و ١٥ کاتژمێر بەڕێوەچوو، بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات. ئەم خولە کە لەسەر بنەمای بەرنامەی مایکرۆسۆفت ئەکسێس (Microsoft Access) ئامادە کرابوو، ئامانجی فێرکردنی زانیاریی بنەڕەتی و کاریگەری لەبارەی دروستکردن و بەڕێوەبردنی داتابەیسەوە بوو. بەشداربووان لە ماوەی ١٥ کاتژمێردا چۆنیەتی کارکردن لەگەڵ یەکێک لە گرنگترین بەرنامەکانی بەڕێوەبردنی داتایان فێربوو. خولەکە لەلایەن بەڕیز مامۆستا (هیوا عمر حسن) مامۆستای زانکۆوە پێشکەش کرا، کە بە شارەزاییەکی بەرز و شێوازێکی کاریگەر بابەتەکانی خولەکەی ڕوونکردەوە. لە کۆتایی خولەکەدا، هەموو بەشداربووان بڕوانامەی بەشداریی خۆیان وەرگرت، کە بەڵگەیەکی فەرمییە بۆ ئەوەی کە بە سەرکەوتوویی خولەکەیان تەواو کردووە و توانای کارکردنیان لەگەڵ مایکرۆسۆفت ئەکسێس بەدەستهێناوە. بەشداربووان زۆر سوپاسی بەڕیز مامۆستا هیوا عمر حسنیان کرد بۆ ووتنەوەی ئەم خولە سوودبەخشە، هەروەها هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ لە کارە ئاکادیمی و پیشەییەکانیدا خواست. ئەم جۆرە خولانە گرنگییەکی زۆریان هەیە لە پەرەپێدانی توانای کارمەندان و قوتابیان لە بواری تەکنەلۆژیادا، بەتایبەتی لە بواری بەڕێوەبردنی داتاکاندا کە یەکێکە لە بواری گرنگەکانی سەردەمی ئێستا.
٢٩ حوزەیران ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

سیمینارێک دەربارەی زیرەکی دەستکرد و کاریگەرییەکانی لەسەر ژیانی مرۆڤ بەڕێوەچوو.

پسپۆڕێکی زیرەکی دەستکرد ڕۆشنایی خستە سەر گرنگترین بابەتەکانی ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە لە هەوڵێکدا بۆ بەرزکردنەوەی ئاگاداری و زانیاری خەڵک لەبارەی یەکێک لە گرنگترین تەکنەلۆژیاکانی سەردەمی ئێمە، سیمینارێکی تایبەت بەڕێوەچوو بەناونیشانی "زیرەکی دەستکرد و کاریگەرییەکانی لەسەر بوارەکانی ژیان". سیمینارەکە لەلایەن (مامۆستا هیوا عمر حسن)ەوە پێشکەش کرا، کە خاوەنی بڕوانامەی ماستەری زیرەکی دەستکردە و پسپۆڕیتی زۆری لەم بوارەدا هەیە. ناوەڕۆکی سیمینارەکە سیمینارەکە تیشکی خستە سەر: - پێناسە و بنەماکانی زیرەکی دەستکرد - جۆرەکانی زیرەکی دەستکرد و بەکارهێنانەکانی - کاریگەری ئەم تەکنەلۆژیایە لەسەر بوارە جیاوازەکانی ژیان وەک: - تەندروستی و چارەسەری نەخۆشی - پەروەردە و فێرکردن - بازرگانی و ئابووری - هونەر و داهێنان - کارەکان و بازاڕی کار لەگەڵ چەندین بواری دیکەی ژیان. ئەم سیمینارە لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە زیرەکی دەستکرد بووەتە بەشێکی جیانەکراوەی ژیانی ڕۆژانەمان، لە تەلەفۆنە زیرەکەکانەوە تا سیستەمە پێشکەوتووەکانی چارەسەری و بەڕێوەبردن. ئەم جۆرە سیمینارانە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە ئامادەکردنی کۆمەڵگا بۆ ئایندەیەکی پڕ لە تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد
٢٩ ئایار ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

سیمینارێکی پەروەردەیی لەسەر "شۆفێرێکی پەروەردەیی بەرپرسیار" لە پێنجوێن بەڕێوەچوو

لە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٥دا، سیمینارێکی پەروەردەیی بەناونیشانی "شۆفێرێکی پەروەردەیی بەرپرسیار" لە شارۆچکەی پێنجوێن بەڕێوەچوو. ئەم چالاکییە پەروەردەییە لەلایەن دکتۆر محمدخانییەوە پێشکەشکرا. سیمینارەکە بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاوی دانیشتوانی شارۆچکەکە بەڕێوەچوو، دکتۆر محمدخانی لە قسەکانیدا جەختی لەسەر گرنگی مامەڵەی ڕێزدارانە لەگەڵ هاووڵاتیان و بەکارهێنانی شێوازەکانی لێخوڕینی سەلامەت کردەوە. هەروەها باسی لە ڕۆڵی گرنگی شۆفێران لە دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی سەلامەت و و یاساپەروەر کرد. ئەم جۆرە چالاکییانە بەشێک لە هەوڵەکانی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵایەتی لە شارۆچکەی پێنجوێن دادەنرێت، کە ئامانجی دروستکردنی ژینگەیەکی سەلامەتتر بۆ هەموو بەکارهێنەرانی ڕێگاکانە. #penjwen_learning_city #پێنجوێن_شاری_فێربوون #فێرکردن #پەروەردە #پێنجوێن_شاری_فێربوون #پەروەردە #فێرکردن #penjwen #penjwen_learning_city

هاوبەشەکان