خولێکی درومانی خانمان بەسەرکەوتویی کۆتایهات..

خولى گشتیى بۆ پێكهاته‌ جیاوازه‌كانى كۆمه‌ڵ

2024-05-06
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

بەرواری 6-5-2024 کۆتایی بە خولێکی درومان هات، کە لەلایەن (پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون) و بەهاوکاری مامۆستایانی خۆبەخشی شارۆچکەکە کرابوەوە بۆ خانمانی پێنجوێن، لە کۆتای خولەکەشدا بە ئامادەبوونی (قائمقامی پێنجوێن) (زانا رحمان) و دەستەیەک لە ئەندامانی دەستەی باڵای پڕۆگرامەکە قەڵغانی سوپاس و پێزانین بەخشرایە مامۆستایانی خۆبەخشی خولەکە و پاشان بڕوانامەی بەشداری بەخشرایە فێرخوازانیش. بەپێویستیشی دەزانین سوپاسی بێ پایان ئاڕاستەی هەریەک لە مامۆستایانی خۆبەخشی خول: مامۆستا شــەیمــا احـمد فاضل مامۆستا شادومان عطا محمد مامۆستا سۆزان عمر حمە عزیز مامۆستا نعیمە محمد رسول بکەین و هیوای بەردەوامی و تەندروستیەکی باشیان لە ژیاندا بۆ دەخوازین.

هاوبەشەکان