خزمەتکردنی نەمامە چێندراوەکان

ژینگه‌ و کشتوکاڵ

2024-04-16
|
پێنجوێن

نەمامەکانی ناوچەی پێنجوێن خەریکە دێنە بەر،تکایە با هاوکاریان بین،خاوەندارێتی و پاراستنیان لەئەستۆ بگرین. خەمی ژینگە و چاکەی گشتی، ئەرکی خۆبەخشانی گروپی نەمام ، جوانترین دەست خۆشی و پێزانینمان هەیە بۆیان. ئەمڕۆ سێ شەممە بەروری ١٦/ ٤ /٢٠٢٤ ڕۆڵە خۆبەخشەکانی نیشتمان لە گروپی نەمام ، لە کاتژمێر ٦ ی بەیانیەوە ، هەڵمەتی بەهارەیان دەستپێکرد بۆ ئامادەکردنی بنی نەمامەکانی ڕێگای پێنجوێن-گەرمک بۆ وەرزی ئاودان ، کە لە درێژەی ٩ سەعات کارکردندا توانیان زۆربەی کارەکە بە هەرەوەزی و لە کەشێکی برایەتیدا تەواو بکەن. سوپاس بۆ بەشدارانی هەڵمەتەکە و لەشیان ساغ بێت.

هاوبەشەکان