ژینگە ژیانە و ژیانیش پێویستی بە پاراستنە ...

ژینگه‌ و کشتوکاڵ

2024-04-15
|
پێنجوێن

ڕێکخراوەکانی ژینگەیی هۆشداریی دەدەن لەوەی، گیا بەهارییەکان لە سنووری پێنجوێن مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە و داوا دەکەن کارێک بکرێت بۆ ڕێگرییکردن لەو مەترسییە. ئەمڕۆ، لە پێنجوێن، بە دەستپێشخەریی ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و گرووپی نەمام، بە ئامادەبونی تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنوورەکە، چالاکوانان و مامۆستایانی ئاینیی، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا و تێیدا ڕایانگەیاند، گژوگیا بەهارییە کوێستانییەکان لە سنوورەکەدا مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە و هۆکارەکەشیان خستەڕوو. 🔴 لە ئێستادا بازگەی هۆشیاری بۆ کوێستانەکانی چەمی شلێر لە لایەن پۆلیسی دارستانی گەرمکەوە داندراوە، جێگای دەستخۆشیە. لە بازگەکەدا سەرەڕای پێدانی پەڕەی ڕێنمای ژینگەیی، ڕێنمای بە هاوڵاتیان دەدرێت دەربارەی شێوازی پەسەند لە کۆکردنەوەی گیا کوێستانیەکاندا. ⚠️ تکایە ئاگاداربن بازگەکە بۆ هۆشیاریە و ڕێگری نییە لە چوونی هاوڵاتیان بۆ کوێستانەکان، بەڵام هەڵکەندنی گیا کوێستانی و بەهارییەکان بە سەلک و ڕەگەوە یاخود بەکارهێنانی گیاکەن بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە. سوپاس بۆ رێكخراوی ملەكەوە بۆ پاراستنی ژینگە سوپاس بۆ پۆلیسی دارستانی گەرمک. سوپاس بۆ گروپی نەمام سوپاس بۆ قائمقاميەتى قەزاى پێنجوێن سوپاس بۆ هەموو یەکە ئیداریەکانی تر کە پاڵپشتی هۆشیارییەکە دەکەن.

هاوبەشەکان