
ڕێکخراوەکانی خانمان لە پێنجوێن
چالاکیی گشتیی
2023-07-19
|
ڕێکخراوەکانی خانمانی پێنجوێن بەشداری پڕۆگرامی (پێنجوێن شاری فێربوون) دەکەن.
بەرواری 19/7/2023 سەرپەرشتیارانی (پێنجوێن شاری فێربوون) لەگەڵ بەرپرسانی ڕێکخراوەکانی ئافرەتان و ژنانی لایەنە سیاسییەکانی قەزای پێنجوێن کۆبونەوە بەمەبەستی دروستکردی هەماهەنگی و بەشداری پێکردنی ژنانی ناوچەکە لەم پڕۆژە گرنگ و پڕبایەخەدا هاوکات گفتوگۆی ورد کرا لەسەر ڕۆڵ و پێگەی خانمان لە پڕۆژەکەدا بۆ ئەومەبەستەی تاکو بتوانرێت ڕۆڵی گرنگ و پڕبایەخی ژنان لەم پڕۆژەیەدا بەگەڕ بخرێت ببنە بنەما بۆ گەشەسەندنی پەروەردە و فێرکردن، هەروەها خانمانی ئامادەبوو بەگرنگیەوە ڕۆڵ و بایەخی ئەم پڕۆژەیەیان هەڵسەنگاند و هاوکات بڕیاریاندا هاوکاری و پشتگیری پڕۆژەکە بکەن و ئەوانیش هاوشێوەی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بەشداربن.