
کشتوکاڵ وەک شادەماری ئابووری ...
ژینگه و کشتوکاڵ
2023-12-11
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن
لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لە لایەن بەڕێز (د.محمدخانی) ئەندامی بۆردی باڵای پڕۆگرام سیمینارێکی تایبەت بە کەرتی کوشتوکاڵی بۆ ژمارەیەک لە جوتیارانی شارۆچکەی پێنجوێن ئەنجامدرا بە مەبەستی زیاتر بەروپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ لە ناوچەکەدا بەبەکارهێنانی میتۆد و ڕێگا زانستیەکانی سەردەم، لە سیمینارەکەدا بەڕێز (د.محمدخانی) وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ سەرجەم جوتیارانی پێنجوێن، ئاماژەی بەودا کە بەوپەڕی توانامانەوە هاوکار و پشتیوان دەبین بۆ زیاتر خزمەتکردنی جوتیارانی سنورەکە لەڕێگەی پڕۆژەکەمانەوە.