شادی و خەندە باڵی کێشا بەسەر پێنجوێندا: ئاهەنگێکی ناوازە بۆ منداڵان بەڕێوەچوو!
پهروهرده
2026-06-01
|
پێنجوێن
شادی و خەندە باڵی کێشا بەسەر پێنجوێندا: ئاهەنگێکی ناوازە بۆ منداڵان بەڕێوەچوو! 

ئەمڕۆ دووشەممە (١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، لە کەشێکی پڕ لە وزەی ئەرێنی و دڵخۆشی، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە هاوبەشی لەگەڵ دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ / نوسینگەی هەڵەبجە، ئاهەنگێکی تایبەت و ناوازەیان بۆ منداڵانی چاوگەشی شارۆچکەی پێنجوێن سازکرد. 


ئاهەنگەکە کاتژمێر ١٠:٠٠ی پێشنیوەڕۆ لە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوەچوو، کە تێیدا چەندین چالاکی جۆراوجۆری هونەری و کات بەسەربردنی بەپێز پێشکەش بە منداڵان کران. 

سوپاس و پێزانین بۆ سەرجەم مامۆستاکان کە هاوکارمان بوون
ئامانجی سەرەکی: ئەم دەستپێشخەرییە بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی لایەنی دەروونی و کۆمەڵایەتی منداڵان و چاندنی خەندە لەسەر لێویان ئەنجامدرا، تاوەکو یادگارییەکی جوانیان لەم ڕۆژەدا بۆ تۆمار بکرێت. 
