هاوبەشییەکی نوێ بۆ داهاتوویەکی سەوزتر
كارگێڕى و پهرهپێدان
٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٥
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
پێنجوێن شاری فێربوون
٨-١١-٢٠٢٥ - لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ پەروەردەیەکی بەردەوام و ژینگەپارێز، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون دەستی هاوبەشی بەرفراوان درێژکرد بۆ کۆمەڵگەی پەروەردەی کوردی ئەمریکی (KAFS)، لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکی تایبەتدا کە ئامانجی پەرەپێدانی پەروەردەی کشتوکاڵی و ژینگەدۆستی لە ماڵەوە بۆ قوتابخانە.
ئەم هەوڵەدا تیشک خراوەتە سەر گرنگی پەروەردەی ژینگەیی و چۆنیەتی گەیاندنی بیرۆکەی بەرپرسیارێتی سەبارەت بە سروشت بۆ نەوەی داهاتوو. کە بە ڕێباز و شێوازێکی زانستی دروست و ژینگەدۆستی و ژیاندۆستی جێبەجێدەکرێت، وەک پردێک دەبێت بۆ بەستنەوەی فێربوون بە ژیانی ڕۆژانە.
پڕۆگرامی پێنجوێن، بە پشتگیری و پشتیوانی تەواوی خۆیەوە، ڕێگە بۆ ئەم دەستپێشخەرییە خۆبەخشییانە خۆش دەکات. لە کۆتایی کۆبوونەوە فەرمییەکەدا، لایەنەکان بەڵێنیان دا کە پڕۆژەی پەروەردەی ژینگەیی، بە هاوکاری و هاوبەشی هەردوو لایەن، لە قۆناغی کوفتارەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنی ڕاستەقینە.