خانمان هۆشیار دەکرێنەوە سەبارەت بە (شێرپەنجەی مەمک)

ته‌ندروستى

2024-08-28
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

لەدرێژەی چالاکییەکانی تەندروستییەکانی (پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون) ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٨/٨/٢٠٢٤ بەشی تەندروستی پڕۆگرام سیمینارێکی دیکەی سازکرد بۆ کۆمەڵێک خاتوونی بەڕێزی بەشداربووی خولی دەف ژەنین سیمینارەکە لە لایەن بەڕێزان (سۆزیار خالیدصالح - پەیوەست بەختیار رەفیق) پێشکەش کرا. ئەم سیمینارە تایبەت بوو بە (شێرپەنجەی مەمک)،بە ڤیدیۆو نووسین هۆشداری و ڕێنمایی درا بە خانمان کە چۆن پشکنینی پێش وەختە بکەن و ڕێگاکانی خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک ئەنجام بدەن؟! سووپاس بۆ تەواوی هاوکاران لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون.. هیوای تەندروستیەکی باش و سەلامەتی بۆ هەموولایەک دەخوازین ...

هاوبەشەکان