
دوووو سیمیناری تایبەت بە (شێرپەنجەی مەمک) ئەنجامدرا...
تهندروستى
2024-08-27
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
لەدرێژەی چالاکیەکانی (پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون) ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٧/٨/٢٠٢٤ بەشی تەندروستی پڕۆگرام دوو سیمیناری دیکەی سازکرد بۆ کۆمەڵێک خاتوونی بەڕێزی بەشداربووی خولی گرافێک دیزاین و جواننوسی شارۆچکەی پێنجوێن سیمینارەکان لە لایەن بەڕێزان (سەیران علی-سروە حسن) پێشکەش کرا. ئەم سیمینارانە تایبەت بوو بە (شێرپەنجەی مەمک)،بە ڤیدیۆو نووسین هۆشداری و ڕێنمایی درا بە خانمان کە چۆن پشکنینی پێش وەختە بکەن و ڕێگاکانی خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک ئەنجام بدەن؟! سووپاس بۆ تەواوی هاوکاران لە پڕۆگرام پێنجوێن شاری فێربوون.. هیوای تەندروستیەکی باش و سەلامەتی بۆ هەموولایەک دەخوازین ...