پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولێکی دەف ژەنین بۆ خانمان و پیاوان دەکاتەوە

خولى گشتیى بۆ پێكهاته‌ جیاوازه‌كانى كۆمه‌ڵ

2024-08-11
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

پێنجوێن، ١٤ی ئابی ٢٠٢٤ لە چوارچێوەی چالاکییە کولتووری و هونەرییەکانیدا، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ڕایگەیاند کە خولێکی تایبەت بە فێربوونی هونەری دەف ژەنین بۆ خانمان و پیاوان دەکاتەوە. ئەم خولە بە ئامانجی پەرەپێدان و پاراستنی هونەری ڕەسەنی کوردی و هاندانی بەشداری کردنی هەموو توێژەکانی کۆمەڵگا لە چالاکییە کولتوورییەکاندا ڕێکدەخرێت. خولەکە لە مانگی ٨ی ٢٠٢٤ەوە دەستی پێکردووە و بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت. وانەکان هەفتەی دوو جار و بە سەرپەرشتی مامۆستایانی شارەزا لە بواری مۆسیقا و هونەری دەف ژەنیندا بەڕێوە دەچن. شایەنی باسە کە بەشداربووان لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداری وەردەگرن.

هاوبەشەکان