
بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەرەی خوێندنگەکان توێژێکی گرنگ و کاریگەرن
پهروهرده
2023-08-02
|
بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەرەی خوێندنگەکانی سنوری شارۆچکەی پێنجوێن پشتیوانی و بەشداری پڕۆگرامی (پێنجوێن شاری فێربوون) دەکەن..
لە چوارچێوەی زنجیرە خول و سیمینارەکانی بەڕێز (دکتۆر محێدین محمد خانی) سیمنارێک ڕێکخرا بۆ بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنوری شارۆچکەکە کە یەکێکن لەو توێژە گرنگ و کاریگەرانەی سنوری شارۆچکەکەمان، بەمەبەستی گەشەپێدان و پێشخسنی کەرتی پەروەردە و فێرکردن لە شارۆچکەکە و سەرجەم کوردستان و عێراق.